پەرلەمانی عێراق پارێزگاری نەینەوا ناچاردەكات دەستلەكاربكێشێـتەوە

عیراق

24/03/2019‌ 5725 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزگاری نەینەوا ‌و جێگرەكانی لەسەر ڕووداوەكەی موسڵ لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە ناچار بەدەستلەكاركێشانەوە كران.

ئەمڕۆ یەكشەممە لەپەرلەمانی عێراق هەریەكە لەپارێزگاری نەینەوا ‌و دوو جێگرەكەی، كە یەكێكیان سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستانە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ناچاركران دەست لەپۆستەكانیان بكێشنەوە.

 

به‌هۆی ڕووداوی نوقمبوونی به‌له‌مێك له‌ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری موسڵ، زیاتر له‌ 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌و ڕووداوه‌ش توڕه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی به‌دوای خۆیدا هێنا ‌و داوایانكرد پارێزگاری نه‌ینه‌وا‌و جێگره‌كه‌ی له‌پۆسته‌كانیان دوربخرێنه‌وه‌.

 

بەزۆرینەی دەنگ لەپەرلەمان دەنگیان لەدژ دراوە جگە لەچەند دەنگیكی كەم، كە ئەوەش كاریگەری لەسەر دەنگدانەكە نەبووەو بڕیارە درێنە دادگاش، ئەوەش لەسەر پرسی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەی موسڵ‌و چەند پرسێكی تر..

 

ڕ . ج