شارپرێس:
ڕێکخڕاوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە سپرایەکیان بۆ چارهسهری نەخۆشی خەمۆکی دۆزیوەتەوە.
ئاژانسی دەیلی مەیل بڵاویكردهوه، ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) ڕایگەیاندووە، کەسپرایەکی بۆ چارهسهری خەمۆکی درێژخایەن دۆزیوهتهوه، كه ئەم دەرمانە بەهۆی پزیشکهكانەوە وەک دەرمانی دژە خەمۆکی دەنووسرێت، کە پێکهاتەی چالاکی ئەم دەرمانە ماددەیەک بەناوی کیتامین (Ketamine)ە.
ئەم دەرمانە کەناوی ئیسکیتامین (esketamine) بەهۆی کۆمپانیای دەرمانی(Johnson & Johnson) دروستکراوە. ئیسکیتامین لەڕاستیدا سپرایەکی لووت بۆ دەرمانکردنی حاڵەتە قورسەکانی خەمۆکییە، کە لەدۆخێکدا بەکار دەهێنرێت، دەرمانە چارەسەریەکانی تر وەڵامدەر نەبن و چارەسەری ەسی تووشبوو نەکەن.
پزیشکانیش لەو باوەڕەدان کەسانێک کە لە دەرمانەکانیتری تری ئەم نەخۆشییە دەروونییە هیچ سوودێک نابینن، دەتوانن لەمجۆرە دەرمانە سوود ببەن.
وەرگێڕانی: یاسین نادر