شارپرێس:
بەشێكی زۆری خەڵك لەكاتی وەرزشكردن، یان كاتێك كەشوهەوا گەرم بێت ئارەقدەكاتەوە ، بەڵام هەندێك كەس بەدەست ئارەقكردنەوەی لەڕاددەبەدەرەوە دەناڵێنن ، كە ئەو حاڵەتێكە كاریگەری لەسەر كوالێتی ژیانی مۆرڤ دادەنێت.
لویز دانفۆرد بەڕێوەبەری پەیمانگای لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان لە زانكۆی "دی مۆنتفۆرت" دەڵێت: "ئارەقكردنەوەی لەڕاددەبەدەر رەنگە وا لە مرۆڤ بكات نەتوانێت بە ئەركەكانی رۆژانەی خۆی هەڵبستێت ، ئەوە جگە لەوەی كاریگەری لەسەر پەیوەندییە سۆزدارییەكان دادەنێت ، بەجۆرێك مرۆڤ تووشی رووگیرییەكی زۆر دەكات لەكاتی زۆر ئارەقكردنەوەدا".
نیشانەكانی ئارەقكردنەوەی لەڕاددەبەدەر چین؟
ئارەقكردنەوە پرۆسەیەكی فسیۆلۆجی سرووشتییە ، یارمەتی جەستە دەدات كە پلەی گەرمی جەستەی رێكبخات ، كاتێك جەستە زۆر هەست بە گەرمایی دەكات ئارەقدەكاتەوە تا جەستە فێنك بكاتەوە.
بەگشتی خەڵك كاتێك زۆر هەست بە رارایی دەكەن ، یان دەكەونە هەڵوێستێكەوە كە تییدا ئاسوودە نەبن ئارەق دەكەن ، بەلام نزیكەی ٣% خەڵك كە زۆر ئارەق دەكەن دەكرێت ئارەقكردنەوەیان جیگیر بێت .
بەشەكانی دەست و قاچەكان و بنباڵ و سەر رووخسار لەو بەشنانەی جەستەن كە زۆرترین ئارەق دەردەكەن ، كە زۆر جار زۆر ئارەقكردنەوە لە قۆناغی منداڵی یان هەرزەكاری رەنگە بەهۆی بوونی رەگەزی بۆماوەییەوە بێت كە پەیوەندی بەو حاڵەتەوە هەیە.
تا چەند ئارەقكردنەوە كاریگەری لەسەر جۆری (كوالێتی ٩ ژیان دادەنێت؟)
زۆر ئارەقكردن كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر كوالیتی ژیان ، وەك بژاردەكانی كار و وەزیفە و دابرانی كۆمەڵایەتی .
بۆ نموونە ، ئەو كەسانەی دەستەكانیان زۆر ئارەق دەكات ، وایان لێدەكات نەتوانن بەئاسانی قەڵەم بەدەستەوە بگرن ، یان تەختەكلیك (كیبۆرد) بەكاربهێنن.
ئەوە جگە لەوەی ئەو كەسانەی زۆر ئارەق دەكەن ، لەكاتی چاوپێكەوتنی دەستكەوتنی كار یان كۆبوونەوەكان دوودڵ و نائاسوودە دەبن .
زۆر ئارەقكردن چۆن چارەسەر دەكرێت؟
بۆ زۆر ئارەقكردن گەلێك چارەسەر لەبەردەستن ، كە پشت بەو شوێنە دەبەستن كە ئارەقەكە دەكات ، چارەسەرەكانیش كاتین :
1- دژە ئارەقكردنەوەی بەهێز كە ماددەی كلۆریدی ئەمەمنیۆمی تێدایە .
2- بۆتۆكس ، كە بەشێوەی ڕێگرتن لە ماددە كیمیاییەكان لە كۆتاییە دەرمارییەكان كار دەكات ، بەوەش ناهێڵێت ئارەقە گلاندەكان چالاك ببن .
3- دەرمانی دژە كۆلین ، كە دەبێتە هۆی داخستنی كۆتاییە دەمارییەكان لەهەموو جەستەدا .
بەڵام دژە ئارەقكردنەوەكان رەنگە چووزانەوە لە پێستدا درووست بكات ، یان دەكرێت دەرمانەكان كاریگەری لاوەكییان هەبێت وەك وشك بوونەوەی دەم ، گرفتی میزكردن .
لەبەر ئەوە هەندێك چارەسەری بەردەوام هەیە وەك نەشتەرگەریكردن كە لەڕێگایەوە بەشێك لەو ئارەقە گلاندانە لەبەشێكی جەستە لادەبرێن ، وەك بنباڵ ، یان ئەو دەمارانەی فەرمانی ئارەقكردنەوە دەگەیەنن دەبردرێن
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی