شارپرێس:
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی درێسی نوێی یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو بڵاوكرده‌وه، هاوكات له‌مه‌راسیمی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی درێسه‌كه‌دا یانه ئینگلیزییه‌كه سوپرایزی بۆ ڕیاڵ مه‌درید هه‌بوو.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد وێنه‌ی درێسی وه‌رزی 2019-2020ی یانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌وێنه‌كه‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه ده‌ركه‌وتنی پۆڵ پۆگبای یاریزانی ئه‌و یانه‌یه‌یه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان پۆگبا له‌چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌ئاشكرا نیازی خۆی بۆ ڕۆیشتن له‌مانچسته‌ر یونایتد نیشانداوه، هاوكات یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌سه‌ر خه‌ت بوو بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ یانه مه‌دریدییه‌كه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه به‌واتای ئه‌وه دێت، بۆ وه‌رزی داهاتووش پۆگبا ڕیزی شه‌یتانه سوره‌كان جێناهێڵێت.
ڕ . ج