سوپای ئەمریكا بنكەی عەین ئەسەد لەعێراق فروانتر دەكات

عیراق

18/05/2019‌ 277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، سوپای ئەمریكا بنكەی عەین ئەسەد، كە لە ڕۆژئاوای عێراقە، فروانتر دەكات.

بەپێی سەرچاوەكان، لەئێستادا سەربازانی سوپای ئەمریكا لەم بنكەیە خەریكی هێنانی كەرەستەی سەربازی جۆراوجۆرن بۆ بنكەكەو فراوانكردنی ڕووبەرەكەی بەئامێری جۆراو جۆر.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، ئەمە بۆ یەكەمجارە سوپای ئەمریكا بۆ ئامانجی بەرگری و سەربازی ئەو هەنگاوێكی لەو جۆرەیان گرتووەتەبەر.

سەرچاوە ڕوونیشكردەوە، دەستكاریكردنی بنكەی عەین ئەسەد بەشێكی گەورەی باشووری بنكەكەی گرتووەتەوە و فراوانكردنێكی بنكەكە ئەوە دەردەخات ئەمریكییەكان دەیانەوێت بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ لەوێدا جێگیرببن.

وەرگێڕان: یاسین نادر