ئەنجوومەنی عەرەبی كەركوك گەڕانەوەی هێزە كوردییەكان رەتدەكەنەوە

عیراق

22/05/2019‌ 471 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجوومەنی عەرەبی كەركوك، گەڕانەوەی هێزە كوردییەكان بۆ ناوچەكانی شارەكەو دەوروبەری رەتدەكەنەوە.

حاتم تائی وتەبێژی ئەنجوومەنی عەرەبی لەكەركوك رایگەیاند، كە ئەوان لەگەڵ گەڕانەوەی هێزە كوردییەكان بۆ ناوچەكانی كەركوك نین، بۆیە ئەگەر هێزەكان بگەڕێنەوە، ئەوە هەڵوێستیان دەبێت.

حاتم تائی راشیگەیاندووە، دۆخی كەركوك دۆخێكی تایبەتەو دەبێت بەپێی دەستوور مامەڵەی لەگەڵ بكرێت‌و رێگە بەهیچ هێزێك نەدرێت بێنە شارەكەوە، كە لەژێر فەرمانی حكومەتی عێراق نەبێت.


باسی لەوەش كردووە، هێزەكانی پێشمەرگە سەر بەیەكێتی نیشتمانی‌و پارتی دیموكراتن، ئەگەر بگەڕێنەوە شاری كەركوك، ئەوە لەژێر فەرمانی ئەو دوو حیزبە دەبن، نەك حكومەتی عێراق.

لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 هێزەكانی پێشمەرگە لەناوچەكانی كەركوك‌و دەوروبەری پاشەكشەیان كرد، ئەوەش بەهۆی هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر ئەو ناوچانە.

هـ ـ ح