شارپرێس:
كۆمپانیای بنتلی بەهۆی تێپەڕینی سەد ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا ئۆتۆمبیلێكی نوێ دروست دەكات، كە ئۆتۆمبیلەكە كارەباییە.
بەپێی تۆڕی "سی ئێن بی سی"ی ئەمریكی، ئەو كۆمپانیا بەریتانییە، ئۆتۆمبیلەكە بەناوی "EXP 100" دروست دەكاتو دۆستی ژینگەیە.
هەر بەپێی تۆڕەكە، ئۆتۆمبیلی بنتلی بەسیستەمێكی پێشكەوتووی كارەبایی كاردەكاتو قەبارەیەكی گەورەشی هەیە.
تۆڕەكە بڵاویشیكردەوە، ئۆتۆمبیلی "EXP 100" دەبێـتە نموونەی ئۆتۆمبیلە كارەباییەكانی داهاتووی كۆمپانیای بنتلی، كە بڕیارە لەداهاتوو چەند جۆرێكی لێدروست بكرێت.
هــ ـ ح