بریندارێكی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر له‌نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان

17/07/2019‌ 1427 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یه‌كێك له‌ بریندارانی ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

بەشدار رەمەزان، یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ڕێتۆرانته‌كه‌ی هه‌ولێر، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمشەو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەشدار رەمەزان لەدایکبووی ساڵی 1993 یە و خەڵکی دیانایە لە پارێزگای هەولێر، سکرتێری پزیشک بووە.

ڕ . ج