شارپرێس:
دەزگا ئەمنییەکانى هەولێر وێنەى داواکراوى رووداوى تەقینەوەکەى هەولێر بڵاو دەکەنەوەو داوا لە هاوڵاتیان دەکات زانیارى لەسەرى بدەنە هێزە ئەمنییەکان.
بەپێى راگەیەنراوێک کە په‌یجی " دژه تیرۆری کوردستان Kurdistan CT" بڵاوكراوه‌ته‌وه، وێنه‌ی كه‌سێكی داواكراو دانراوه و داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت، هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر هه‌بێت ئاگاداری‌یان بكاته‌وه.
بەپێى راگەیەنراوەکە ئاگادارى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان کراوە كه لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌رباره‌ى رووداوه تيرۆريستييه‌كه‌ى دوێنێ 17ى ته‌مووز، كه بووه هۆى گیان لە دەستدانی سێ کەس به‌رده‌وامه.
هەروەها ئاماژەى بەوەشکراوە ئه‌و كه‌سه‌ى كه وێنه‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه (ناوى مه‌زلوم دا‌غ)ـه، له‌دايكبووى ساڵى (1992)ـه و خه‌ڵكى شارى دياربه‌كره له توركيا، ناوبراو له‌لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه داواكراوه.
داواشى له هاووڵاتيان کردوە هه‌ر زانيارييه‌كيان هه‌بێت له‌باره‌ى ئه‌م "تاوانباره،" به‌زووترين كات ئاگادارى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان بكه‌نه‌وه.
س.هـ