شارپرێس:
80 په‌رله‌مانتاری عێراقی داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن به بڕیارێك سه‌ركۆنه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دوو له سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی، پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا و په‌رله‌مانتارێك بكات.
له نوسراوێكدا كه واژۆی 80 په‌رله‌مانتاری عێراقی له‌سه‌ره، داوا ده‌كرێت كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ركۆنه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بكات بۆ سه‌ر دوو سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر چوار به‌رپرسی عێراقیدا سه‌پاند، كه له دۆسیه‌ی مافی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلاون.
ئه‌وانه‌ی سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، بریتین له نه‌وفه‌ل عاگوب، پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا جبووری، په‌رله‌مانتاری عێراق، وه‌عد قه‌دۆ سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبی و ره‌یان كلدانی سه‌ركرده‌ی گروپی میلیشیاكانی بابیلیۆنی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی.
ه.م