شارپرێس:
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌كه‌ی راگه‌یاند و وتی، سەرکردایەتى یه‌كێتی نوێنەرى تەکەتولەکانى ناردە حکومەتەوە.
مەلا بەختیار، لێپرسراوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی یه‌كێتی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی راگه‌یاندنی پڕۆژه‌كه‌ی بۆ ناوخۆیی حزبه‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان وتی، "سەرکردایەتى یه‌كێتی نوێنەرى تەکەتولەکانى ناردە حکومەتەوە و زیارر لە 350 کادر و ئەندامى یەکێتى کە خاوەن شەهادەن زویربوون، چونکە پشتگۆى خراون".
له‌باره‌ی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یه‌وه مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند، "حه‌وت ساڵە کۆنگرە نەکراوە هیچ بەهانەیەک نەماوە بۆ نەبەستنى، ئێستا بڕیارەکە لەدەست ئەنجومەنى ناوەندە نەک سەرکردایەتى و مەكتەبی سیاسى".
ده‌شڵێت، "مەترسیدارە کە کۆنگرە بەتەوافق ببەسترێت، کە دیارە هەوڵێکى لەو شێوەیە هەیە وەک ئەوەى چۆن بەتەکەتول نوێنەرى حکومەتیان دیاریکرد، کۆنگرەش بەو شێوەیه بەڕێوە بەرن، بۆیە ناکرێت دەستێوەردان هەبێت لە دەنگدان و لیست ئامادەبکرێت بۆ تەکەتولەکان".
مه‌لا به‌ختیار رونیكرده‌وه، "ئەگەر ئەیانەوێت بەریککەوتن و تەوافقى کوتلەکان کۆنگرە ببەستن نەبەستنى باشترە".
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی یه‌كێتی كه زیاتر له هه‌شت مانگه له حزبه‌كه‌ی دووركه‌وتووه‌ته‌وه و به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی نه‌كردووه لە بەرنامە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، "هەڵبژاردن لە دواى هەڵبژاردن یەکێتى دەنگى کەمى کردوە و پەیوەندى وەک جاران لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان و پارتە سۆسیال دیموکراتەکان وەک جاران نەماوە".
مه‌لا به‌ختیار بۆ بەستنى کۆنگرە داوا دەکات "لیژنەیەکى نوێی کە پێکهاتەى هەموو ئۆرگانەکان بێت دروست بکرێت و لەلایەن دادوەرى سەربەخۆوە سەرپەرشتى هەڵبژاردنەکان بکات، چونکە ئێمە نامانەویت کۆنگرەى رۆبۆت ببه‌ستین دەمانەویت کۆنگرەى گۆڕانکارى ببستین".
ه.م