لەحاڵەتێكی دەگمەندا.. دایكێك دووانەیەكی دەبێت كە ١١ هەفتە جیاوازییانە

تەندروستی

21/08/2019‌ 368 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە حاڵەتێكی دەگمەندا، كە لەنێوان ٥٠ ملیۆن حاڵەت تەنیا یەك حاڵەتی لەو جۆرە روودەدات، ئافرەتێكی كازاخستانی  دووانەیەكی بووە، كە نێوانیان ١١ هەفتەیە.

لیلیا كۆنۆڤالۆڤا لە هەرێمی ئۆراڵسك لەكازاخستان بە دوو قۆناغی جیا،  كە ١١ هەفتە نێوانیانە دووانەیەكی بووە.

یەكەم منداڵی كچ بووەو لە ٢٤ی حوزەیران هاتووەتە دنیاوە، لەكاتێكدا منداڵی دووەم كوڕ بووە و لە ٩ی ئاب هاتووەتە دنیاوە.

دایكەكە حاڵەتێكی لەگەڵدایە، كە ناسراوە بە "منداڵدانی دێڵفی"، واتا هەریەك لە منداڵە دووانەكە لەمنداڵدانێكی جیادابوون.

بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی كازاخستان، ئەگەری روودانی حاڵەتی لەو جۆرە لە ٥٠ ملیۆن یەك دانەیە، حاڵەتی لیلیاش یەكەم حاڵەتە لەو وڵاتە تۆمار كراوە .

دایكە تەمەن ٢٩ ساڵییەكە دەڵێت: زۆر بۆ تەندروستی منداڵەكانم نیگەران بووم، بەتایبەت كە پێش كاتی خۆیان هاتنە دنیاوە، بەڵام پزیشكەكان زۆر باش بوون، ئەوەیان ئەوان كردیان پەرجوو (معجزە ) بوو، دەریانخست كە ئەوان بەراستی پیشەگەرن.

هەروەها وتوویەتی: كاتێك زانیم ئەو حاڵەتە دەگەمەنەم هەیە تووشی شۆك بووم .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی