سێ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی: لەترافیكەكانی سلێمانی كاری بەدڕەوشتی دەكرێت

کوردستان

13/09/2019‌ 3490 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سێ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنن ژمارەیەک لە کچ و ژنان بەناوى سوڵکردنەوە لەترافیكەكانی سلێمانی كاری بەدڕەوشتی دەكەن.

لە نووسراوێکدا سێ ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى کە ئاراستە سەرۆکایەتى ئەنجومەنی پارێزگایان کردوە رایانگەیاندوە" گروپێک لە کچان و ژنان لە ئەندەرباس و ترافیک و فولکەکان بەهۆى سواڵکردنەوە کارى بەدڕەوشتى و دوور لە ئاداب و رەوشى کۆمەڵگا ئەنجام دەدەن".

ئەو ئەندامانەى ئەنجومەنى پارێزگا داوایان لە سەرۆکایەتى ئەنجومەن کردوە داوا لە پۆلیس بکات بەپێی یاسای و رێنمایەکان چارەسەرى ئەو بابەتە بکەن.

ماوەى چەند ساڵە ئەم دیاریدەیە لەبەردەم فولکەو ترافیک و ئەندەرپاسەکان لە شارى سلێمانى بەردەوامەو هاوکات هێزە ئەمنییەکانیش بە وردى ئاگادارى بوونى ئەو کچ و ژنانەن لەو شوێنانە، بەڵام تائێستا هیچ رێکارێکیان بەرامبەر نەگرتووەتە بەر.

ئەو شوێنانەى ئەو ئافرەتانە بە ناوى سوڵکردنەوە لێی وەستاون، پردى دوڕیانى سەرچنار، شەقامى سالم، شەقامى بازنەیی مەلیک مەحمود، ترافیک و فولکەکانى ناو شار.

س.هـ