شارپرێس:
هێزەکانى پۆلسى سلێمانى باندێکى چەند کەسى بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ئاسەوارى مێژووییەوە دەستگیر کران.
ئەمرۆ دووشه‌ممه نەقیب سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەستگیرکردنی باندێکی دزینی ئاسەوارو ژمارەیەک تۆمەتباری دیکەی ڕاگەیاند کە تۆمه‌تبارێك كه دانیشتوی شاری سلێمانییه چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌كی بۆ كه‌سێكی به‌ره‌گه‌ز ئێرانیی ناردووه كه شوێنه‌وارێك له‌شاری سلێمانی هه‌یه تا ئه‌و كه‌سه بێت‌و سه‌یری بكات بۆئه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی ده‌ربهێنن‌و بیبه‌ن، دواتر كه‌سه ئێرانییه‌كه كه شاره‌زایه له‌ده‌رهێنانی ئاسه‌وارو شوێن ناسیدا، سێ تۆمه‌تباری تری به‌كرێ گرتووه تا هاوكاریی بكه‌ن له‌ده‌رهێنان‌و بردنی ئاسه‌واره‌كان.
وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى باسى لەوەشکرد، له‌شوێنی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یان سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە ده‌ستگیركراون‌و له‌ئێستادا به‌بریاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 63 له‌یاسای شوێنه‌وار بەندن، له‌میانه‌ی چاودێریكردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێكی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب كه بازرگانیان به‌ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه كردووه، پێنج تۆمه‌تبار له‌شاری سلێمانی ده‌ستگیركران.
هەروەها هێزەکانى پۆلیس تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردوە كه ساڵێك له‌مه‌وپێش رێپێدراوێكی پۆلیسی كوشت له‌سه‌ر رێگای سلێمانی – كه‌ركوك‌و له‌ئێستادا به‌نده‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه، تۆمه‌تبارێك به‌پێی مادده‌ی 405/31 دەستگیرکراوە كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش ته‌قه‌ی له‌هاوڵاتییه‌ك كردبو كه هاوڵاتییه‌كه له‌سه‌دا سه‌د كه‌مئه‌ندام بووه.
هاوکات سەرکەوت ئەحمەد رونیکردەوە، 21 پیاو و 3 ئافره‌ت له‌سه‌ر ئه‌م تاوانانه ده‌ستگیركراون: (دزینی 4500 دۆلار‌و جانتای ئافره‌تان له‌ناو بازاردا، دزیكردن له‌كۆگای كه‌لوپه‌لی بیناسازییی، دزینی موبایل، ساخته‌كردنی گرێبه‌ست، مامه‌ڵه‌كردن به‌دراوی ساخته، هاككردنی ئه‌كاونتی هاوڵاتیان له‌تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دزینی ماتۆرسكیڵ).
س.هـ