لەكاتی قورگ ئێشەدا دەبێت ئەم خۆراكانە بخورێن

تەندروستی

08/10/2019‌ 4249 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك هەست دەكەیت ناتوانێت ئەو شتانەی حەزمان لێیەتی بیاخۆین و قووتیان بدەین ئەوا ڕوونە، كە تووشی قوڕگ ئێشە بووین ، كە دەكرێت بەهۆی هەوكردن یاخود تووشبوون بە پەتا بێت.

ئەو خواردنانەی سوودی لێ دەبینی بۆ ئەم مەبەستە، ئەمانە دەگرێتەوە:

شیر
كاتێك تووشی قورگ ئێشە دەبیت، دەبێت لە مەترسی وشكبوونەوەی قویگ خۆت بپارێزیت، بەڵام توانای خواردنەوەی ئاویش ئازارت دەدات، بۆیە لەبری ئەوە شیر تاقی بكەرەوە، شیر یارمەتی دەدات كە لەش وشك نەبێتەوە.

پاستا یاخود مەعكەرۆنە:
كاتێك بیر دەكەیتەوە لەوەی قورگ دەیەشێت ئەوا خواردنی ڕێگەی هەندێك خۆراك لێ دەگیرێت، بۆیە بیركەرەوە، خواردنی پاستا خۆراكێكی نەرم و ئازار بە قورگ ناگەیەنێت و توانای تێركردنی هەیە.

خواردنی شۆفان:
خواردنی شۆفانێكی نیمچە گەرم زۆر بەتامە لە كاتی قورگ ئێشەدا، دەتوانی لەگەڵ هەنگویندا بیخۆیت بۆ پێدانی تام بە شۆفانەكە.

ماست
دەكرێت ماستی سروشتی بەكار بهێنیت ، ئەگەر گرنگی بە تەندروستی خۆت دەدەیت ئەوا واباشترە ماستی كەم چەوری بخۆیت بەهۆی دەوڵەمەندی مادەی خۆراكیەكەیەوە وكەمی شەكەرەكەیەوە.

سووپ یان شۆربایەكی ڕوون:
سووپ لەگەڵ زۆرێك سەوزەوات تێكەڵ بكە وبیخۆ كە برێكی زۆر ڤیتامین و مادەی كانزاییان تێدایە، كە وا دەكات هەست بە باشتر بكەیت.

هێلكە
سوودەكانی هێلكە تەواو نابن.. یەك هێلكە برێكی زۆر ڤیتامن ومادەی كانزایی وەك A, B5  وB2  و زینك و پرۆتین و چەوری تەندروستی تێدایە.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل