شارپرێس:
توێژینەوەیەك لەلایەن سایتی confused.com دەریدەخات، كە هەرچەندە ئافرەتان لەیەكەم تاقیكردنەوەی شۆفێریدا دەكەون، بەڵام كاتێك دەچنە سەرشەقام ئەوا لەپیاوان باشترن.
بەپێی توێژنەوە تازەكان ئافرەتان لەپیاوان باشترن لەلێخوڕینی ئۆتۆمبیلدا و كەمتر یاسا دەشكێنن.
confused.com دەریخست كاتێك دەكەوێتە سەر شكاندنی یاسا ئەوا پیاوان چوار جار زۆتر لەئافرەتان پێشیلی دەكەن.
تەنیا ٪ ١ لەكاتی سەرخۆشیدا گیراون، كە ئۆتۆمبیلیان لیخوڕیوە و پیاوان ٪٥ بووە، ساڵی پار لە ٦٠٠ هەزار ڕووداوی و پێشێلكاری یان لەئینگلتەراو وێلز دەركەوتووە ٪٧٩ لەلایەن پیاوانەوە بووە.
هەروەها دەریشكەوتووە، ئافرەتان كەمتر پارە بە چاكردنەوەی سەیارە دەدەن وەك لەپیاوان، چونكە لەپیاوان سەلامەتتر سەیارە لێدەخوڕن.
وەرگێڕان :ڕەوەند ئیسماعیل