شارپرێس:
وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حکومەتی هەرێم، بەتوندی وەڵامی ئەو کەمپینە میدیاییە دەداتەوە کە لەچەند ڕۆژی ڕابردودا دەنگۆیان لەسەر دوایین سەردانی وه‌فدى هەرێم بۆ بەغدا بڵاوکردوەتەوە، وەزارەتەکە بەدەربڕینی "پەتی درۆ کورتە" ڕایگەیاندوه، "وه‌فدى هەرێم هەرگیز داوای نەناردن یان دواخستنی موچەی فەرمانبەرانی نەکردوە"، نایشارێته‌وه، پرسی موچەو داهات تەنها لەکۆبونەوەیەکی لاوەکیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایی عێراق باسكراوه.
وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حکومەتی هەرێم لەڕونکردنەوەیەکی تونددا ڕایگەیاندوه، ئەو دەنگۆیانەی باس لەداوای وه‌فدى هەرێم دەکەن بۆ دواخستنی موچە، دورن لەڕاستییەوە.
وەزارەتەکە نوسیویه‌تى، "لەدواین سەرداندا بۆ بەغدا، پرسی موچەو داهاتی ناوخۆ لەناو کارنامەی کۆبونەوە فەرمییەکاندا نەبوە؛ بەڵکو وه‌فدى هەرێم تەنها لەناو "کۆبونەوەیەکی لاوەکیدا" لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق گفتوگۆی لەسەر ئەو بابەتە کردوە".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه هاتوه، "ئەجێندای کۆبونەوە فەرمییەکان تەنها تایبەت بوە بەسێ پرسی گومرگ‌و سیستەمی ئاسیکۆدا، باجی کۆمپانیاکان‌و لێخۆشبونی گومرگی، لەو کۆبونەوە لاوەکییەشدا داواکراوە مامەڵەکە به‌گوێره‌ى یاسای بودجەبێت‌و نابێت پرسی ڕاپۆرتی دارایی مانگانە بکرێتە بیانوو بۆ دواخستنی موچە".
دارایی هه‌رێم جه‌ختده‌كاته‌وه، "تەنانەت لەو کۆبونەوە لاوەکییەشدا، وه‌فدى هەرێم داوایکردوە کە مامەڵەکردن لەگەڵ داهاتی ناوخۆ به‌گوێره‌ى یاسای بودجەبێت (واتە ڕادەستکردنی 50٪ی داهات) لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانە، لەبەرئەوەی ئەم ڕاپۆرتانەش تا 10ی مانگی دواتر ئامادەنابن"..
له‌كۆتاییدا باسى له‌وه‌كردوه، "نابێت ئەم بابەتە تەکنیکییە بکرێتە بیانوو بۆ ڕاگرتن یان دواخستنی موچەی شایستەی فەرمانبەران، چونکە به‌گوێره‌ى بڕیاری دادگای فیدراڵی، موچە لەهەموو کێشەیەکی سیاسیى‌و تەکنیکی جیاکراوەتەوە".
ئه‌مڕۆ 7ى 4ى 2026، موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم‌و به‌گوێره‌ى سیستمى 30 ڕۆژ جارێك، پێنج ڕۆژ دواكه‌وتوه‌و به‌وته‌ى سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانیش، ئه‌گه‌رى هه‌یه 120 ملیاره‌كه، كێشه‌ى گه‌وره بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دروستبكات‌و زیاتر دوابكه‌وێت.