ڕاهێنەرەكەی ئەدێڵ باسی چۆنێتی دابەزینی كێشی ئەستێرەكە دەكات

هەمەڕەنگ

16/01/2020‌ 786 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەسێرەی بەناوبانگی گۆڕانی ئەدێڵ كێش دابەزینەكەی دەگەڕێنێتەوە بۆ توانای خانمە ڕاهێنەری تەمەن ٣٦ ساڵ كامیلا گوودیس، كە ڕاهێنانی بە ئەدێڵی تەمەن ٣١ ساڵ و هاوسەری رۆبی ویلیەمس ئایدا فێلد كردووە لە ماڵەكەیان لە لۆس ئەنجلۆس.

هەرچەندە ئەدێڵ ڕقی لە ڕاهێنانكردن بووە، بەڵام كامیلا یارمەتی داوە، شێوازی ژیانی بەتەواوی بگۆڕێت، بۆیە كێشی بەتەواوی دابەزیوە.

كامیڵا دەڵێت: ڕۆژێك لەماڵیان بووم لەلۆس ئەنجلۆس كاتێك ئایدا داوای لێكردم ئەگەر بتوانم ڕاهێنان بەهاورێیەكی نزیكی بكەم، كە سەردانی كردووە.

دەشڵێت: ئەدێڵ تازە منداڵی بوو بوو، بۆیە ڕاهێنانەكانەكانی  دەبوو هێواش بكرێن، شتە خۆشەكە ئەوە بوو، كە ئەو كاتە من ئەدێڵم نەناسییەوە، چونكە نە ماكیاجی كردبوو نە برژانگی دانابوو نە هیچ.

باسی لەوەش كرد، كاتێك ئەدێڵ ڕۆشت ، بە ئایدام ڕاگەیاند، ئەو كچە تۆزێك لە ئەدێڵ دەچێت، ئایدا بەشێوەیەك تەماشای كردم وەك ئەوەی زۆر پێكەناوی بێت.

چەند مانگێك دوای ئەوە ئەدێڵ گەڕایەوە لۆس ئەنجلۆس، و كاملیلا ڕاهێنانی زیاتر بە ئەستێرەكە كرد.

كامیلا وتیشی: بڕواناكەم ئەو زۆر حەزی بە ڕاهێنان هەبێت وەك ڕۆبی و ئایدا، كە ڕۆژانە پێنج بۆ شەش رۆژ لەهەفتەیەكدا ڕاهێنان دەكەن، بەڵام هەرچییەك بكات ئێستا دڵنیام هەست بە خۆشی دەكات.

كامیلا باوەڕی وایە، كە كێش دابەزینەكەی ئەدێڵ زیاتر پەیوەندی بەگۆڕانی سیستەمی خۆراكی و دانای پارێزیەوە هەبووە.

كامیلی ئەوەشی وت: زۆربەی خۆراكە خێراكان و لەقتوودراوەكانی واز لێهێناوە زیاتر ئەو خواردنانە دەخوات كە ڕووەكین.

سیستەمی خۆراكییەكە زۆر كاری لەو كردووە زۆر گەنجتر دەردەكەوت، لەوانە گرنگتر ئەو دڵخۆش دیارە.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل