شارپرێس:
خۆپیشاندان له هه‌ردوو پارێزگای زیقار و نه‌جه‌ف ده‌ستیپێكرده‌وه، هاوكات گرژیی و ئاڵۆزیی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كاندا دروستبوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه خۆپیشانده‌ران ڕێگرییان كرد له‌وه‌ی فه‌رمانگه حكومیه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای زیقار و نه‌جه‌ف بكرێنه‌وه، هه‌ربۆیه زۆرینه‌ی فه‌رمانگه‌كان داخران.
له‌شه‌وی ڕابردوه‌وه خۆپیشانده‌ران ده‌ستیانكردووه به "له‌حیمكردن"ی ده‌رگای فه‌رمانگه حكومیه‌كانی ئه‌و دوو پارێزگایه، ئه‌ویش به‌ئامانجی نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانگانه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شەوی رابردوو خۆپیشاندەران هێرشیانکردوەتە سەر بارەگاى سەرەکى حزبوڵا لە شارى نەجەف و سوتاندوویانە.
هێزە ئەمنییەکان بۆ رێگریکردن لە سوتاندنى بارەگاکە هەوڵى زۆریان داوەو گگازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوە، بەڵام کۆنترۆڵ نەکراوەو دواجار بارەگاکەیان سووتاندوە.
ڕ . ج