رێواز فایەق: ماڵپەڕی پەرلەمان بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی بەكارھێندراوە

کوردستان

30/01/2020‌ 1328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لەسەر ئەولیژنەیەی پەرلەمانی كوردستان لەسەر رووداوی گیان لەدەستدانی پێشمەرگەكەی یەكێتی لەئاسایشی هەولێر پێكیهێنابوو راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە.

 

رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لەسەر دواداچوونی دۆسیەی " مەجید ئیبراهیم "رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێك بەناوی لیژنەی پەرلەمانیی بەدواداچوونی دۆسیەی(مجید ئیبراهیم) بڵاوكرایەوە، لێرەوە ڕایدەگەینین كە ھیچ ڕاپۆرتێكی واژۆكراو و فەرمی لیژنەی ڕاسپێردراو ئاڕاستەی ئێمە نەكراوە؛ و وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیژنە كۆبوونەوەی خۆی بۆ ئاراستەكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی بكات.

 

ھاوكات سەرۆکى پەرلەمان ئاماژەى بەوەشکردوە، ماڵپەڕی پەرلەمان بەكارھێندراوە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی بەو پێیەی كە ھێشتا لێكۆڵینەوەكان بۆ كەیسی ناوبراو بەردەوامن و ئیشی لیژنەی پەرلەمان نیە قسەی یەكلاكەرەوە لەو بارەیەوە بكات..


ڕاگەیەندراوێك بۆ ڕای گشتی
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێك بەناوی لیژنەی پەرلەمانیی بەدواداچوونی دۆسیەی(مجید ئیبراهیم) بڵاوكرایەوە، لێرەوە ڕایدەگەینین كە ھیچ ڕاپۆرتێكی واژۆكراو و فەرمی لیژنەی ڕاسپێردراو ئاڕاستەی ئێمە نەكراوە؛ و وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیژنە كۆبوونەوەی خۆی بۆ ئاراستەكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی بكات..
ھاوكات، ماڵپەڕی پەرلەمان بەكارھێندراوە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی بەو پێیەی كە ھێشتا لێكۆڵینەوەكان بۆ كەیسی ناوبراو بەردەوامن وئیشی لیژنەی پەرلەمان نیە قسەی یەكلاكەرەوە لەو بارەیەوە بكات... 
بۆیە جارێكی تر ڕێگە نادەین ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی كوردستان، كە بەتەنھا گوزارشتە لە بۆچونی فەرمی پەرلەمان و هەواڵی كاروچالاكی لیژنەكانی پەرلەمانی تێدا بڵاو دەكرێتەوە،بۆ ھیچ مەبەستێكی تر بەكار بھێندرێت و بەووردی چاودێری و ئاراستەی دەكەین بۆ كاری پەرلەمانیی....
د.ڕێواز فایەق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان