لە سنووری بانە پێكدادانی چەكداری روووی دا

کوردستان

02/05/2024‌ 948 جار خوێندراوه‌ته‌وه



لە سنووری هەنگەژاڵی بانە پێكدادانێكی چەكداری لەنێوان هێزەكانی پاسەوانی سنوور و گرووپێكی نەناسراو هاتە ئاراوە و لە ئاكامدا یەكێك لە هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژرا و دووی دیكەش بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە پێكدادانێكی چەكداری لەنێوان هێزەكانی پاسەوانی سنوور و هێزێكی نەناسراو هاتووەتە ئاراوە و لە ئاكامدا یەكێك لە هێزە چەكدارەكانی ئێران بە ناوی فەرزین دلیان خەڵكی كرماشان كوژراوە و دووی دیكەش بریندار بوون.

سەرچاوەكان ڕایانگەیاندووە كە دوای ئەو پێكدادانە چەكدارییە چەندین ئەمبوڵانس بۆ شوێنی تێكهەڵچوونەكە بەڕێكراون.

هیچ حیزب یان لایەنێك بەرپرسیارێتیی ئەو تێكهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هێزە چەكدارەكانی جێگیر لەو خاڵە سنوورییە ئازارێكی زۆری كۆڵبەرانیان داوە و دەیان كۆڵبەر لەو سنوورە لە مەودایەكی نزیك و بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە كوژراون.