ئاسایشی سلێمانى كەسێك بە تۆمەتى دزینى ئۆتۆمبێل و تابلۆی ساختەوە دەستگیر دەکات

کوردستان

09/02/2020‌ 348 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هێزەكانی ئاسایش لەچەمچەماڵ كەسێكیان بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل و ساختەكردنی چەندین تابلۆی ئۆتۆمبێل دەستگیركرد.

لە راگەیەنراوێكیدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی كە وێنەیەكی گەیشتوەتە رایگەیاندوە، هێزەكانمان كەسێكیان بەناوی (س.ر.غ) دەستگیركردوە كە دوو ئۆتۆمبێلی لەجۆری (كیا +پیكاب دەبڵ) لەشاری كەركوك دزیوەو چەندەها تابلۆی ساختەی دروستكردوە بۆیان ویستویەتی لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا ساغی بكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رونییکردوەتەوە، دەستگیركراوەكە دانیشتوی قەزای چەمچەماڵەو بەئەسڵ خەڵكی كەركوكە، لەئێستادا بەپێی مادەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو پاش تەواوبونی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا رەوانەی پۆلیسی كەركوك دەكرێت٬ بەمەبەستی تەواوكردنی پەراوی لێكۆڵینەوەكەی.

س.هـ