شارپرێس:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئاشكرایانكرد، سێ حاڵه‌تی نوێی تووشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌فه‌رمی ئاشكرایانكرد، سێ حاڵه‌تی نوێی تووشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نێو ئێران تۆماركراوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبوان به‌و ڤایرۆسه له‌و وڵاته گه‌یشته پێنج حاڵه‌ت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی تووشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو كه‌س له‌شاری قوم گیانیان له‌ده‌ستدا، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌پێناو ڕێگریكردن له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه ڕێكاری توندی گرتوه‌ته‌به‌ر.
ئه‌و دوو كه‌سه‌ی له‌شاری قوم به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستدا، گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیان نه‌كردبو، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی ناوه‌نده فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی ئێران.
ڕ . ج