ئاڵدار خەلیل: ئەردۆغان ده‌یه‌وێت موسڵ و کەرکووک داگیربکات

کوردستان

22/02/2020‌ 844 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێكی دەستەی جێبەجێكردنی بزووتنەوەی كۆمەڵگەی دیموكرات رایگه‌یاند، سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌وڵده‌دات تا پێش لە ساڵی 2023 داگیرکردنی ناوچەکە تا کەرکووک و موسڵ کردەیی بکاتەوە.

ئاڵدار خەلیل، ئەندامێكی دەستەی جێبەجێكردنی بزووتنەوەی كۆمەڵگەی دیموكرات له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، تورکیا بەهۆی ئه‌و کاریگەرییەی کە لە سووریا هەیەتی و بە بەکارهێنانی فاکتەری دراوسێیەتی لەگەڵ ئەو وڵاتە گرووپی چەکداری لە سووریا دامەزراندووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕاستیدا به‌ سەرۆکی ئەخوان موسلمین و گرووپە جەهادییە توندڕەوەکان هه‌ژمارده‌كرێت.

ئاڵدار خەلیل وتیشی، "ئەردۆغان ناردنی چەک و پێداویستی سه‌ربازی بۆ ئیدلیب بەمەبەستی پاراستنی گرووپە چەکدارەکان ئەنجام نادات، لە ڕاستیدا ئەو دەیەوێت تەواوی خاکی سووریا داگیر بکات".

رونیشیكرده‌وه‌، ئەردۆغان بەدوای زیندووکردنەوەی دەوڵەتی عوسمانییەوه‌یه‌، ئەو هەوڵ دەدات تا پێش لە ساڵی 2023 ناوچەکە داگیربکات و ئەو گەڵاڵە تا کەرکووک و موسڵ بباتە پێشەوە.