بۆ رێگرى لە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا
حکومەتى هەرێم سەرجەم دەروازە سنورییەکانى دادەخات

کوردستان

24/02/2020‌ 1321 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەمەبەستى رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا حکومەتى هەرێم سەرجەم دەروازە سنورییەکانى دادەخات.

سەرچاوەیەکى بەرپرس لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بەشارپرێسى راگەیاند، بەبڕیارى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت سەرجەم دەروازە سنوریەکان لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ دادەخرێن.

ئاماژەى بەوەشکرد، بڕیارەکە بۆ رێگریکردنە لە گواستنەوەو بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنایە لە وڵاتانى دراوسێوە بۆ هەرێمى کوردستان.

سەبارەت بە کاتى کردنەوەى دەروازەکانیش سەرچاوەکە رونیشیکردەوە، تائێستا دیار نییە کە کەى سنورەکان دەکرێنەوە، بەڵام بەوتەى خۆى کاتى کردنەوەیان پەیوەستە بە مانەوەى ڤایرۆسەکەوە هەیە لەناوچەکە.

لەچەند رۆژى رابردوودا بەسەدان هاوڵاتى هەرێم کە لە ئیرانەوە گەڕاونەتەوە لە شوێنى تایبەت هێڵدراونەتەوەو لەژێر چاودێرى پزیشکیدان و بڕیارە تا ماوەى ١٤ رۆژ لەژێر چاودێریدا بن.

بەپێى ئامارێکى وەزارەتى تەندروستى ئێران تائیستا زیاتر لە ٤٠٠ کەس توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و ٨ کەسیش لەو وڵاتە بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
س.هـ