شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند، فوئاد حسێن، وه‌زیری دارایی عێراق واژۆی له‌سه‌ر ناردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ری هه‌رێم كردووه و پاره‌كه خراوه‌سه‌ر هه‌ژماری بانكی هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به شارپرێس-ی راگه‌یاند، "وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كردووه و پاره‌كه‌ش خراوه‌ته سه‌ر هه‌ماری بانكی هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سبه‌ی چوارشەممە موچه‌ی هه‌ریه‌كە له ده‌سته‌كانی، وه‌به‌رهێنان، ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌زگای ژینگه، ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن دابه‌شده‌كرێت.