مەرجی یەكێتی بۆ پشتگیری لەحكومەتی نوێی عێراق

کوردستان

01/03/2020‌ 2724 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان مەرجی حیزبەكەی بۆ پشتگیری لەحكومەتی عێراق راگەیاند.

بافڵ تاڵەبانی لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ستیڤ فەیگن كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەھەرێمی كوردستان ئەو مەرجەی خستەڕوو، كە بەپێی راگەیەنراوێك لەدیدارێكدا گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنی و سەربازییەكانی ھەرێم و عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێكرد بە بایەخەوە ھەڵسەنگاندنیان بۆ ئەگەرە سیاسییەكان كرد.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، بافڵ تاڵەبانی دووپاتی خواستی یەكێتیی كردەوە لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەكان و بەھێزكردنی ھاریكاری ھاوبەش لەگەڵ ئەمریكا لە بوارە جیاجیاكاندا بەشێوەیەك، كە خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی ھەرێم بگەیەنێت.

هەروەها سەبارەت بە پێكھێنانی حكومەتی نوێی عێراق ھاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند پشتگیری لە حكومەتێك دەكەین، كە توانای چارەسەركردنی كێشەكانی ھەبێت و لە ئاست ماف و خواستی ھەموو نەتەوەو پێكھاتەكان بێت و تایبەتمەندی ھەرێم یش لەبەرچاوبگیرێت و دەستەبەری مافە دەستوورییەكانی كورد بكات.

هـ ـ ح