شارپرێس:
پارێزگای هەولێر لەئاگادارییەکدا هۆشداریدهداتو ڕایدهگهیهنێت، ئەمڕۆو سبەینێ سەردانی سەیرانگهو ناوچە شاخاویەکان نەکەن، بههۆى ئهوهى شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز دهستپێدهكات.
پارێزگاری هەولێر ئاگادارییەکی بڵاویکردەوەو تیادا نوسیویەتی "لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتانو خێزانەکانتان، تکایە لەو ڕۆژانە بۆ گەشتو سەیران سەردانی سەیرانگهو ناوچە شاخاوییەکان مەکەن".
بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینو هەورە تریشقە زۆرەی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی گرتوەتەوە، پێشبینیدەکرێت ڕۆژانی پێنجشەممەو هەینی بارانی بەخۆڕ ببارێت.
دهشڵێت:"هاوکات بۆ ئەو مەبەستە ڕێکارەکان گیراونەتەبەر لەزۆربەی ناوچەکان بۆ ڕێگریکردن لەکۆبونەوەی ئاو".