تەندروستى گەرمیان بوونى حاڵەتى کۆرۆنا لە سنورى گەرمیان رەتدەکاتەوە

کوردستان

04/03/2020‌ 189 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتى تەندروستی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەماوەى  ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەشت هاوڵاتی لە ئێرانەوە لە مەرزی پەروێزخانەوە گەڕاونەتەوە و کەرەنتینەکراون.
بەڕێوەبەرایەتیەکە جەختى لەوەکردوەتەوە کە لە نەخۆشخانەکانی گەرمیاندا هیچ حاڵەتێکی گوماناوی بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بوونی نییە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی گەرمیان روونیشیکردەوە کە کۆی گشتی ئەوانەی لە ئێستادا لە کەلار لە کەرەنتینەدان بریتین لە ٢٣٤ کەس.

بەپێى راگەیەنراوەکەى تەندروستى گەرمیان لە بازگه‌ى ده‌روازه‌ى گەرمیان به‌ دیوی ناوچه‌كانى دیکەی عێراقدا (كفری، زینانه‌، شێخله‌نگه‌ر و ساڵه‌ح ئاغا)، له‌ ٢٤ کاتژمێری رابردوودا پشكنینی ته‌ندروستى بۆ چوار هەزار و ٦٥٤ كه‌س كراوه‌.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند کە پینج کەس لە سلێمانى تووشى ڤیرۆسى کۆرۆنا بوون کە پێشتر لە ئێران گەڕاونەتەوەو هاوکات ئەمڕۆش رایگەیاند، لە سلێمانی کەسێکی ٦٣ ساڵ بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
س.هـ

بەپەلە