مەسرور بارزانى به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ پەیامێکى بڵاوکردەوە

کوردستان

15/03/2020‌ 272 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 32 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیاییبارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاندوە"حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خۆڕاگری میللەتەکەمانە، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان".

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، شەهیدان و خۆڕاگری میللەتەکەمانە، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌:
ئەمڕۆ 32 ساڵ بەسەرکیمیاباران و کۆمەڵکوژی شاری هەڵەبجە تێدەپەڕێت کە بەشێک بوو لە سیاسەتی قڕکردن و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان . ئەم تاوانە گەورەیەی بەرامبەر نەتەوەکەمان ئەنجامدرا ، زامێکی قووڵە لە مێژووی گەلی کوردستاندا و هێمای ئەو ستەمکاریی و زۆردارییەیە کە بەرامبەر گەلی کوردستان کرا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خۆڕاگری میللەتەکەمانە، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان. ئەم بیرئانینە تراژیدیایانەش پێویستە هاندەری زیاترمان بن بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی و کارکردنی هاوبەش لە پێناو زاڵبوون بە سەر هەموو کارەسات و دۆخێکی سەختدا.
سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/3/16