ژمارەی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهاندا ٥٣٣ هەزاری تێپەڕاند‌

جیهان

28/03/2020‌ 439 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە سەرتاسەری جیهاندا تێكڕا ٢٤ هەزار و ٥٣٣ كەس بە هۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو ژمارەی تووشبووانیش نیو ملیۆن كەسی تێپەڕاند.

ئاژانسی ئەنادۆڵ لە ماڵپەڕی "Worldometer" بڵاویكردەوە، كە زانیاریی نوێكراوە سەبارەت بەحاڵەتە نوێیەكانی تووشبوون و گیانلەدەستدان لە وڵاتانی جیهان بڵاودەكاتەوە ئاشكرایكردووە، كە ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتووەتە ٥٣٣ هەزار و ١٥ حاڵەت.

بە‌پێی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە، ژمارەی ئەو كەسانەی بە هۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٤ هەزار و ٩٥ كەس، تا ئێستا ١٢٤ هەزار و ٣٨٧ كەس چاكبوونەتەوە.

بە هۆی توشبوون بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین سێ هەزار و ٢٩٢ كەس، لە هۆنگ كۆنگ چوار كەس، لە ئیتاڵیا هەشت هەزار و ٢١٥ كەس، لەئیسپانیا چوار هەزار و ٣٦٥ كەس، لە ئێران دوو هەزار و ٢٣٤ كەس، لە فەڕەنسا هەزار و ٦٩٦ كەس، لە ئەمریكا هەزار و ٣٠١ كەس، لە بەریتانیا ٥٧٨ كەس، لە هۆڵەندا ٤٣٤ كەس، لە ئەڵمانیا ٢٦٧ كەس، لە بەلجیكا ٢٢٠ كەس، لە سوید ١٩٢ كەس، لە كۆریای باشوور ١٣٩ كەس، لە ئیندۆنێزیا ٧٨ كەس، لە سویسرا ٧٧ كەس، لە بەڕازیل ٧٧ كەس، لە توركیا ٧٥ كەس، لە پورتوگال ٦٠ كەس، لە ژاپۆن ٥٧ كەس، لە فلیپین ٤٥ كەس، لە دانیمارك ٤١ كەس، لە نەمسا ٤٩ كەس، لە كەنەدا ٣٩ كەس، لە عێراق ٣٦ كەس، لە ئیكوادۆر ٣٤ كەس، لە یۆنان ٢٧ كەس، لە جەزائیر ٢٥ كەس، لە مالیزیا ٢٤ كەس، لە میسر ٢٤ كەس، لە رۆمانیا ٢٣ كەس، لە سان مارینۆ ٢١ كەس، لە هیندستان ٢٠ كەس، لە ئێرلاند ١٩ كەس، لە پۆڵەندا ١٦ كەس، لە نەرویج ١٤ كەس، لە ئوسترالیا ١٣ كەس، لە ئەرجەنتین ١٢ كەس، لە مەغریب ١١ كەس، لە هەنگاریا ١٠ كەس، لە ئیسرائیل ١٠، لە كۆماری دۆمینیك ١٠ كەس، لە پیرۆ نۆ كەس، لە چیك نۆ كەس، لە لۆكسەمبۆرگ نۆ كەس، لە پاكستان نۆ كەس، لە پاناما نۆ كەس، لە مەكسیك هەشت كەس، لە سربیا حەوت كەس، لە بوركینافاسۆ حەوت كەس، لە لوبنان شەش كەس، لە كۆڵۆمبیا شەش كەس، لە ئەلبانیا شەش كەس، لە سلۆڤینیا شەش كەس، لە فینلاند پێنج كەس، لە بەنگلادیش پێنج كەس، لە ئۆكراینا پێنج كەس، لە تونس پێنج كەس، لە تایلاند پێنج كەس، لە لیتوانیا چوار كەس، لە غانا چوار كەس، لە ئەفغانستان چوار كەس، لە بەحرێن چوار كەس، لە بولگاریا سێ كەس، لە شیللی چوار كەس، لە باكووری مەقەدۆنیا سێ كەس، لە سعوودیە سێ كەس، لە بۆسنە و هەرسك سێ كەس، لە رووسیا سێ كەس، لە بەشە رۆمیەكەی قوبرس سێ كەس، لە پاراگوای سێ كەس، لە كرواتیا سێ كەس، ئەندۆرا سێ كەس، لە ئازەربایجان سێ كەس، لە كۆنگۆی دیموكرات سێ كەس، لە كۆستاریكا دوو كەس، لە تایوان دوو كەس، لە ئیمارات دوو كەس، لە سینگاپور دوو كەس، لە پۆرتۆ ریكۆ دوو كەس، لە مۆریس دوو كەس، لە ئایسلەند دوو كەس، لە كوبا دوو كەس، لە هەریەك لە كوراكاو، دوورگەكانی كەیمەن، گابۆن، جامایكا، گواتیمالا، گویانا، مۆنتینیگرۆ، گوام، نیجێریا، مارتینیك، گوادیلۆپ، مۆڵدۆڤا، ئیستۆنیا، كامیرۆن، فەڵەستین، نیجەر، ترینیداد و تۆباگۆ، زیمبابوی، گامبیا، كەیپڤەرد، كازاخستان، ئەرمینیا، ئۆزبەكستان، ڤێنزوێلا، هۆندۆراس، دوورگەكانی مانش، كینیا، نیگاراگوا و سوودان كەسێك گیانیان لەدەستداوە.

ئەو وڵاتانەی ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایاندا لەسەرو هەزارەوەیە
هەر بە پێی ماڵپەڕی "Worldometer"، ئەو وڵاتانەی ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایاندا لەسەرو هەزارەوەیە بەم شێوەیەیە:
لە ئەمریكا ٨٥ هەزار و ٦٠٤ حاڵەت، لە ناوخۆی چین ٨١ هەزار و ٣٤٠ حاڵەت، لە ئیتاڵیا ٨٠ هەزار و ٥٨٩ حاڵەت، لە ئیسپانیا ٥٧ هەزار و ٧٨٦ حاڵەت، لە ئەڵمانیا ٤٣ هەزار و ٩٣٨ حاڵەت، لە ئێران ٢٩ هەزار و ٤٠٦ حاڵەت، لە فەڕەنسا ٢٩ هەزار و ١٥٥ حاڵەت، لە سویسرا ١١ هەزار و ٨١١ حاڵەت، لە بەریتانیا ١١ هەزار و ٦٥٨ حاڵەت، لە كۆریای باشوور نۆ هەزار و ٣٣٢ حاڵەت، لە هۆڵەندا حەوت هەزار و ٤٣١ حاڵەت، لە نەمسا شەش هەزار و ٩٠٩ حاڵەت، لە بەلجیكا شەش هەزار و ٢٣٥ حاڵەت، لە كەنەدا چوار هەزار و ٤٣ حاڵەت، لە توركیا سێ هەزار و ٦٢٩ حاڵەت، لە پورتوگال سێ هەزار و ٥٤٤ حاڵەت، لە سویسرا سێ هەزار و ٣٧٢ حاڵەت، لە ئوستورالیا سێ هەزار و ١٤٣ حاڵەت، لە ئیسرائیل سێ هەزار و ٣٥ حاڵەت، لە بەڕازیل دوو هەزار و ٩٨٥ حاڵەت، لە سوید دوو هەزار و ٨٤٠ حاڵەت، لە ژاپۆن دوو هەزار و ٩٩ حاڵەت، لە چیك هەزار و ٩٢٥ حاڵەت، لە دانیمارك هەزار و ٨٧٧ حاڵەت، لە ئیرلەندا هەزار و ٨١٩ حاڵەت، لە لۆكسەمبۆرگ هەزار و ٤٥٣ حاڵەت، لە ئیكوادۆر هەزار و ٤٠٣ حاڵەت، لە شیللی هەزار و ٣٠٦ حاڵەت، لە پاكستان هەزار و ٢٣٥ حاڵەت، لە پۆڵەندا هەزار و ٢٢١ حاڵەت، لە تایلاند هەزار و ١٣٦ حاڵەت، لە رۆمانیا هەزار و ٢٩ حاڵەت و لە سعوودیە هەزار و ١٢ حاڵەت.