شارپرێس:
لێدوانێكی سه‌رۆكی بیلاڕوسیا له‌باره‌ی شێوازی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوه‌ته مایه‌ی سه‌رسوڕمان.
ئه‌لیكسانده‌ر لۆكاشینكۆ، سه‌رۆكی بیلاڕوسیا داوای له‌گه‌لی وڵاته‌كه‌ی كرد "ڤۆدكا بخۆنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان".
وتیشی، "ده‌توانیت ساونا بكه‌یت و پاشان ڤۆدكا بخۆیته‌وه و بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ت، هاوكات سنوری بیلاڕوسیاش كراوه‌یه".
ئه‌و قسانه له‌كاتێكدایه چه‌ندین حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆماركراون، هاوكات زۆینه‌ی وڵاتانی جیهان به‌ده‌ست ئه‌و په‌تایه‌وه ده‌ناڵێنن، بیلاڕوس تا ئێستا شوێنه گشتیه‌كانی وه‌ك سینه‌ما و هۆڵی شانۆ و قاوه‌خانه‌كانی دانه‌خستووه.
ڕ . ج