كه‌ره‌نتینكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی سێبیران كۆتاییهات

کوردستان

05/04/2020‌ 147 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاشكرایده‌كات، دوای چواردەرۆژ لە کەرەنتینکردنی کۆمەڵگەی سێبیران ئەمڕۆ کوتایی بەو کەرەنتینەیە هات.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێردا هاتووه‌ "لە ماوەی 48 کاژێری رابردوو تیمەکانی کۆنترۆڵی نەخۆشیە گوازراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی زیاتر لە 200 سامپڵیان وەرگرتووە لەو هاووڵاتیە کەرەنتینکراوانەی ماوەی کەرەنتینکردنیان تەواو بووە، لەگەڵ ئەو هاووڵاتیانەی بەرکەوتنیان هەبووە لەگەڵ تووشبوان و ژمارەیەکی زۆریش سامپڵ بەشێوەی هەڕەمەکی لە کۆمەڵگەی سێبیران وەرگیراون. چونکە کۆمەڵگەکە لە کۆتایی ماوەی کەرەنتیندایە و، هەموویان نێردراون بۆ تاقیگەی  تەندروستی گشتی هەولێر بۆ پشکنین".

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، دوای چواردەرۆژ لە کەرەنتینکردنی کۆمەڵگەی سێبیران ئەمڕۆ کوتایی بەو کەرەنتینەیە دێت، هاوكات له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ 15 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركرا كه‌ شه‌ش كه‌س له‌و ژماره‌یه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ڕ . ج