شارپرێس:
خێزانێکی هه‌شت کەسی دانیشتووی شاری سلێمانی كه‌ره‌نتین ده‌كرێن، دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری پرسەکەی گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێریان کردووە، كه به‌هۆیه‌وه 32 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
یه‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی شارپرێس، ته‌ندروستی سلێمانی بڕیاریداوه خێزانێکی 8 کەسی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی كه‌ره‌نتین بكات، به‌هۆی بەشداری كردنیان له پرسەکەی گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێر.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ته‌ندروستی سلێمانی به شارپرێس-ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه به‌شداری پرسه‌كه‌ی كردووه و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی، لە گوندی سەناریای گەشتیاری لە سلێمانی کەرەنتینەکراون کراون.
باسی له‌وه‌شكرد، سبه‌ی پشكنینی پزیشكی بۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه ده‌كرێت، كه گومانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێده‌كرێت.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 32 حاڵه‌تی پۆزه‌تیڤ له یه‌ك گه‌ڕه‌ك هەبون، كه هۆكاری به‌ریه‌كه‌وتنی پرسه‌یه‌ك بووه له گه‌ڕه‌كی كارێزان، ئێستا تیمه‌كانی ته‌ندروستی به چالاكانه سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشكنین و روپێوی به‌ركه‌وته‌كانانن.
باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌و دو پرسه‌یه كارێكی نایاسایی و ناته‌ندروستی بو سه‌رپێچی رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بوو، كه پێشتر پرسه قه‌دەغه كرابون، دڵنیاین حاڵه‌تی دیکەی گوماناوی هه‌یه و خه‌ڵكێك هه‌یه تیمه‌كانمان نه‌یاندۆزیته‌وه، یان خۆیان هه‌ستی پێناكه‌ن".
کۆی گشتیی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان بۆ 236 کەس بەرزبووەوە، 87 کەسیان چاکبوونەتەوە و 3 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە کۆی ئەو 236 کەسەی کە لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 115 کەسی لە سلێمانییە. لەو 115 کەسەیش 62 تووشبوویان چاکبوونەتەوە.