شارپرێس:
پەڕلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنێت کە ئەو ناوانەی بۆ وەرگرتنی
پۆستە وەزارییەکان لە حکومەتی داهاتووی عێراق بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی دزەیان
پێکراوە دوورن لە راستییەوە .
فازڵ فەتلاوی پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند" ئەو ناوانەی لە دەزاگاکانی راگەیاندن و تۆرە
کۆمەڵایەتییەکان بۆ وەگرتنی پۆستە وەزارییەکان لە حکوومەتی داهاتوو باس دەکرێن ورد
نین و دوورن لەراستییەوە کە رەنگە بەمەبەستێکی دیاریکراو ئەو دەنگۆیانە بڵاو
بکرێنەوە ".
پەڕلەمانتارەکەی
هاوپەیمانی فەتح روونیکردۆتەوە کە تا ئەم ساتە ڕێکەوتنی کۆتایی لەنێوان ماستەفا
کازمی سەرۆک وەزیری راسپێردراو و هێزە سیاسییەکان لەسەر پۆستە وەزارییەکان نەکراوە
تاوەکو ناوی وەزیرەکانی کابینەکە دزەیان پێبکریت ، لەبەر ئەوە هەموو ئەوەی بڵاودەکرێتەوە
تەنیا دەنگۆیە و لەراستییەوە دوورە .
لەماوەی
رابردوودا چەند لیستێک لە دەزگاکانی راگەیاندن و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە کە گوایە ئەوانە لیستی ناوی وەزیرەکانی
حکوومەتی داهاتوون .
هەر لەوچوارچێوەیەدا رۆژی یەکشەممە موختار موسەوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند ئەگەری
زۆرە لەسەرەتای مانگی ئایار کابینە وەزارییەکەی مستەفا کازمی بۆ متمانەپێدان
بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران .
موسەوی
باسی لەوە کردبوو کە هێشتا سەرۆک وەزیری راسپێردراو لە گفتوگۆ و دانوستانی
چڕوپڕدایە لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان بەمەبەستی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو .
وەرگێران : ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی