شارپرێس:
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایه لایه‌نه شیعه‌كان كورد ده‌كه‌نه پاساو بۆئه‌وه‌ی كێشه بۆ تێپه‌ڕاندنی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی دروستبكه‌ن.
هۆشیار زێباری ده‌شڵێت "كورد له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه پشتیوانیی له كاندیدكردنی مسته‌فا كازمی كرد و له‌و پێناوه‌دا سازشی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و حكومه‌ته كردووه، چونكه كورد ده‌زانێت هه‌رێم و عێراق له‌به‌رده‌م ده‌گای دۆزه‌خدان".
به‌وته‌ی هۆشیار زێباری، لایه‌نه شیعه‌كان كێشه‌یان له پشكی خۆیاندا هه‌یه بۆیه كێشه بۆ كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی دروستده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی شه‌ممه داوای له‌په‌رله‌مانتاران كرد ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه بن، بۆ متمانه‌دان به كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
ڕ. ج