شارپرێس:
وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتیی ههرێم رایگهیاند، مووچەى ئەو کرێکارانەی کە لە کەرتى تایبەت کاردەکەن و لەبەر بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆڕۆنا بەپێى بەیانى وەزارەتى ناوخۆ و ڕێنماییەکانى وەزارەتى تەندروستى کەرەنتین کران، بهتهواوی خهرج دهكرێت.
وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک بڕیاری دەرکردو رایگهیاند: مووچەى ئەو کرێکارانەی کە لە کەرتى تایبەت کاردەکەن و لەبەر بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆڕۆنا بەپێى بەیانى وەزارەتى ناوخۆ و ڕێنماییەکانى وەزارەتى تەندروستى کەرەنتین کران، پاڵپشت بە مادەى (٦٥) بڕگەکانى (۱_۲) لە یاساى کار ژمارە ٧١ى ١٩٨٧ دەبێت خاوەنکار کرێى مانگانە بە تەواوى بدات بە کرێکارەکان.
دەقی بڕیارەکان:
۱_ سەبارەت بە موچەى کرێکارانى کەرتى تایبەت کاردەکەن و لەبەر بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆڕۆنا بەپێى بەیانى وەزارەتى ناوخۆ و ڕێنماییەکانى وەزارەتى تەندروستى کەرەنتین کران، پالپشت بە مادەى (٦٥) بڕگەکانى (۱_۲) لە یاساى کار ژمارە ٧١ى ١٩٨٧ دەبێت خاوەنکار کرێى مانگانە بە تەواوى بدات بە کرێکارەکان.
۲_ سەبارەت بە چۆنیەتى وەرگرتنى کرێى ئەو شوێنانەى بە کرێدراون کە موڵکى خەزنەى خانەنشین و دەستەبەریى کۆمەڵایەتین، پاڵپشت بە بڕیارى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران سەبارەت بە لێخۆشبوون لە کرێى مانگەکانى (٣، ٤) ئەو شوێنانەى لەلایەن حکومەتەوە بەکرێدراون، بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە کرێى مانگەکانى (۳_٤_۲٠۲٠) بۆ ئەو شوێنانەى کە لەلایەن سندوقى دەستەبەرى بە کرێدراون لەبەر ئەوەى لەو ماوەیە نەیانتوانیوە بە شێوەى ئاسایی بەکارى بێنن لەبەر داخستنیان بەهۆى قەدەغەى هاتوچۆو ڕێکارەکانى خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆڕۆنا.
۳_ چۆنیەتى وەرگرتنى پارەى بەشدارییەکانى کرێکاران لە خاوەنکاران بۆ مانگەکانى(۲_۳_٤_۲٠۲٠).
أ/ ئەو پڕۆژانەى بە پێى بەیانى وەزارەتى ناوخۆ رێپێدراو نەبوون بەکارکردن، پارەى بەشدارییەکانیان لێوەرناگیرێت تەنها بۆ مانگى (٤_۲٠۲٠). بەڵام پرۆژەکانى تر دەبێت بە بەڵگەى فەرمى بیسەلمێنێت کە کارى نەکردووە ئەو کات بەشدارى مانگى چوارى لێوەرناگیرێت.
ب/ دەبێت خاوەنکار تاکو ڕێکەوتى (۱_۹_۲٠۲٠) بەڵگەى فەرمى کارنەکردنى پڕۆژەکەى بێنێت بە پێچەوانەوە سزاى دواکەوتنى بۆ هەژمار دەکرێت.
٤_ هەژمارکردن یان لێخۆشبوون لە سزاى دواکەوتنى پارەى بەشدارییەکانى کرێکاران:
أ/ بۆ مانگەکانى (۲_۳_٤_۲٠۲٠) سزاى دواکەوتن هەژمار ناکرێت.
ب/ بۆ مانگەکانى (٥_٦_۲٠۲٠) بۆ ئەو پڕۆژانەى کە خاوەنکارەکان سەردانى بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران دەکەن لەبەر ڕێنماییە تەندروستییەکان و دروست نەبوونى قەرەباڵغى نەتوانرا کارى پێویستیان بۆ بکرێت، ئەوا فۆڕمى پارەدانیان بۆ ئامادە بکرێت و لە تۆمارى هاتوو تۆمار بکرێت ئەوا لە مانگى داهاتوو دەتوانرێت پارەى بەشدارییەکانى لێوەربگیرێت بێ ئەوەى سزاى دواکەوتنى بۆ هەژمار بکرێت ئەمەش تاکو ڕێکەوتى (۱_۸_۲٠۲٠) دەبێت.
٥_ چۆنیەتى هەژمارکردنى سزاى دواکەوتن بۆ ئەو خاوەنکارانەى کە زانیارى ساڵانەیان لە مانگى (۱_۲٠۲٠) پێشکەش کردووە و ئەوانەى لەبەر زۆرى کارەکان نەتوانراوە لێیان وەربگیرێت، سەبارەت بە پێشکەش کردنى زانیارى ساڵانە تاکو ڕێکەوتى (۱_۷_۲٠۲٠) بۆیان هەیە پێشکەشى بکەن.
٦_ ئەو پڕۆژانەى قەرزارن و قەرزەکەیان بۆ کراوە بە قیستى مانگانە بەڵام لەکاتى خۆى نەیانداوە و پابەند نەبوون، ماوەى پشوى فەرمى بە ماوەى قیستەکان هەژمار ناکرێت واتا بۆ مانگەکانى (۲_۳_٤) قیستەکان دوادەخرێت بەبێ وەرگرتنى سزاى دوواکەوتن بۆ مانگەکانى(۲_۳_٤).
۷_ ئەو پڕۆژانەى لە مانگەکانى شوبات و ئازار/۲٠۲٠ بەر دەستەبەرى کەوتوون سزاى دوواکەوتن بۆ ئەو پڕۆژانە وەرناگیرێت.
۸_ خاوەنکار بۆ ئەو ماوەیەى کە لە پڕۆژەکەى کارى نەکردووە دەتوانێت بە شێوەى نوسین (اشعار) ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى بکاتەوە و لەگەڵ پێشکەش کردنى داواکارییەکەى بەڵگەى فەرمى بێنێت کە پڕۆژەکە لەو ماوەیە کارى نەکردووە.
۹_ بۆ کۆتایی هێنان بە ڕاژەى کرێکار و کارپێکردنى کرێکارى تازە بۆ مانگەکانى (۲_۳_٤_۲٠۲٠) لەبەر ئەوەى بارودۆخێکى استپنائى بووە و قەدەغەى هاتوچۆ بووە ناتوانرێت لە ماوەى سەرەوە خاوەنکار کۆتایی بە ڕاژەى کرێکار بێنێت.
۱٠_ سەبارەت بەو پڕۆژانەى کە لە ماوەى (۱۱_۳_۲٠۲٠) تاکو (۱٠_٥_۲٠۲٠) داخراوە پارەى بەشدارییەکانى مانگى (۳) سێى لێ وەردەگیرێت بەڵام بۆ مانگى (٤) لێیان وەرناگیرێت.
۱۱_بە پێى مادەى (٦٥) بڕگەى (۱_۲) لە یاساى کارى عێڕاقى ژمارە (۷۱ى ساڵى ۱۹۸۷)ى هەموارکراو خاوەنکار ناتوانێت کرێى مانگانەى کرێکار کەم بکاتەوە و لەکاتى کەم کردنەوەى کرێیەکەى نوێنەرانى یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران داکۆکى لە مافەکانیان دەکەن.
۱۲_ ئەو کرێکارانەى داواى پارەى پاداشتى کۆتایی خزمەت دەکەن بە هۆى پشوى فەرمى ماوەکەى زیاتر بوە لە (٤) چوار ساڵلە ڕێکەوتى (۱۱_۳_۲٠۲٠) تاکو (۱٠_٥_۲٠۲٠) بۆیان درێژ بکرێتەوە واتا بەدەر دەبێت لە ماوەى دیارى کراو.
۱۳_ دواى تێپەڕبونى (۳٠) سی ڕۆژ بەسەر پشوى فەرمى بە پێى مادەى (٦٥) بڕگەى (۱) لە یاساى کارى عێڕاقى ژمارە (۷۱ى ساڵى۱۹۸۷) ى هەموارکراو مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت لەکاتى بوونى کێشە نوێنەرانى یاسایی بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى داکۆکى لە مافەکانیان دەکەن.
۱٤_ لێژنەکانى پشکنین دەبێت کارى ڕۆژانە ئەنجام بدەن بە پێى رێنمایی خۆپارێزى وەزارەتى تەندروستى و بەیانەکانى وەزارەتى ناوخۆ.
۱٥_ سەبارەت بە فرۆشتنى کەل و پەلى لەکارکەوتو کە هەموو ڕێکارەکان ئەنجامدراون بەڵام ڕێکەوتى مزایدە دەکەوێتە (۳٠_۳_۲٠۲٠) کە پشوى فەرمى بوو، دەبێت جارێکى تر ڕێکارى بڵاوکردنەوە ئەنجام بدرێت وە لە خاڵێک ئاماژە بکات ئەو کەسەى مزاەیدەکەى بۆ دەردەچێت هەردوو خەرجى بڵاو کردنەوەکەى دەکەوێتە ئەستۆ.
۱٦_ ئەو بەشەى لە باڵەخانەى بەرێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران/ سلێمانى بەکرێ نەدراون دوواى (۳) سێ جار لە ئەنجامدانى کارى پێویست بە پێى یاساى فرۆشتن و بەکرێدانى موڵکوماڵى دەوڵەتى ژمارە (۳۲ى ساڵى ۱۹۸٦)ى هەموارکراو بەپێى یاسا لە مزایدەى سێیەم بۆ جارى دووەم بڵاو کردنەوەى بۆ بکرێت بۆ ئەوەى ڕیکارە یاساییەکان بە تەواوى جێ بەجێ بکرێت.
۱۷_ سەبارەت بە خەرج کردنى پارەى هاندەر (حوافز) بۆ مانگەکانى (۳_٤_٥_۲٠۲٠) لەبەر ئەوەى پارەى هاندەر بەرامبەر کارکردنى فەرمانبەران و داهاتە، لەبەر ئەوەى لە مانگى (۳) سێ هەمو مانگەکە دەوامى فەرمى نەبووە، بۆیە خەرج کردنى پارەى هاندەر بۆ مانگى (۳) سێ بەڕێژەى (٥٠٪) دەبێت و بۆ مانگى (٥) پێنج بەڕێژەى (۱٠٠٪) دەبێت، تەنها بۆ مانگى (٤) چوار خەرج ناکرێت لەبەر ئەوەى دەوام نەکراوە و هیچ داهاتێک نەبووە.