شارپرێس:
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت،گەر حکومەت مەبەستی بێت،لە تاپۆكردنی یەکەکانی نیشتەجێبون مووچەی دوو مانگی فەرانبەران ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
هاوڕێ مەلا ستار ئەندامى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند" گەر حکومەت مەبەستی بێت،لە تاپۆكردنی یەکەکانی نیشتەجێبون
مووچەی دوو مانگی فەرانبەران ده‌سته‌به‌ر ده‌كات
بەرمەبنای چەند بڕیارێک کە لە ڕۆژانی پێشوو حکوومەتی ھەرێم بریاری لەسەر داوە، دەتوانرێت بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەند و داھاتە ناوخۆییەکان و داھاتە نەوتییەکان موچەی چەن مانگێک دابین بکرێت".
ئاماژەى بەوەشکردوە، لەکابینەی هەشت حکومەتی ھەرێم قوباد تاڵەبانی پێشنیاری کردبوو بۆ تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتە جێبوون كه لەکابینەی پێشوو ئه‌وه نەکرا، وەلێ دیسانەوە پێشنیاری کردەوە و ئێستا تاپۆکردنه‌كه بوو بە بریار بۆ (شوقە،خان‌و،ڤێلا).
ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەشکردوە، ھەموو ئەو کەسانەی کە لەیەکەی نیشتەجێبوونی دروستکراوی سێکتەری وەبەرھێناندان نزیکەی ١٦٧ ھەزار خێزانن و به‌مه‌ش ئه‌و خێزانانه ده‌بنه خاوه‌نی موڵكی خۆیان، ئەم ڕێژەیە چەند ھەزار کەسێکیان یەکەکانیان لەسەر تاپۆ کراوە و گرفتیان نیە بەڵام سەروی ١٥٠ ھەزار خێزان تاوه‌كو ئێستا یەکەی نیشتەجێبوونیان لەسەر تاپۆ نەکراوەو و لەم بڕیارە سوودمەند دەبن و لە بەرامبەر پێدانی مەبەلەغێک پارە بەحکومەت تاپۆ لەسەریان تاپۆ ده‌كرێت و لەڕوی دەرونیشەوە سوودمەند دەبن و چی دی له‌دڵه‌ڕاوكێدا نابن لەو پارەیه‌ی كه پێشوتر بۆ کرینی یەکەکان سەرفیان کردووە.
بە وتەى پەرلەمانتارەکەى کوردستان، سوودمەندی دووەم کۆی گشتی فەرمانبەران و موچەخۆرانن کە حکومەت دەتوانێت لەو بڕە پارەی له‌تاپۆكردنی یەکەكانی نیشتەجێ بوون بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران خەرجی بکات و گرفتی چەند مانگێک تێپەر دەکرێت.
هاورێ مەلا ستار زیاتر روونیدەکاتەوە کە لە ھەر شوقە و خانوو و ڤێلایەک حکومەتی هه‌رێم لەنرخی حەقیقی لە سەدا سێی ٣٪ دەبات له‌بری تاپۆكردنی ئه‌و موڵكانه، واته بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ھاوڵاتییه‌ك شوقەیەکی کڕیبێت لە شارێکی ئاسایی و لە ئێستادا نرخه‌كه‌ی ده‌گاته سێ دەفتەر دۆلار، یان ٣٠ ھەزار دۆلار دەگرێتەوە، ئه‌وا حكوومه‌تی هه‌رێم لەم ڕێژەیە ٩٠٠ دۆلار وه‌رده‌گرێت، ئەوەش بەھۆی رسوماتی تاپۆکردنه‌كه و ھەندێک رێوشوێنی یاسایی.
هەروەها دەشلێت، لە کۆی گشتی تاپۆکردنی 150 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون، حکومەتی هه‌رێمی كوردستان نزیکەی (750,000,000) حەوت سەد و پەنجا ملیۆن دۆلار قازانج دەکات و ئەو ڕێژەیە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەكه‌ی کە ده‌توانێت له‌گه‌ڵ داهاتی نێوخۆیی خۆیدا جگه له‌و بڕه پاره‌یه‌ی به‌غدا ده‌ینرێت بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆران، مووچه‌ی دوو مانگی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی پێ دابین بكرێت كه مانگانه نزیك به 898 ملیار دیناره.