شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یه‌وێت له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی گۆڕانكاری له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێبكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، پارتی ده‌یه‌وێت له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌م ساردبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چاره‌سه‌ر بكات، هه‌م پاڵپشتی ئه‌و حزبه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ده‌ستبهێنێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ڕاسته حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات به‌ڵام به‌بێ پاڵپشتی حزبه‌كانی به‌شدار له‌حكومه‌ت ئه‌و هه‌نگاوه سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه ناڕه‌زایه‌تی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه پارتی ده‌یه‌وێت داوای پشتیوانی له یه‌كێتی بكات بۆ ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ڕێگریكردن له دروستبوونی ناڕه‌زایه‌تی له سنوری پارێزگای سلێمانی.
ڕ . ج