شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی كورد له لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی له‌په‌رله‌مانی عێراق داوا ده‌كات به‌ر له‌ته‌قینه‌وه‌ی دۆخه‌كه هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه چاره‌سه‌ر.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، "پێویستمان به دوو بابه‌تی سه‌ره‌كییه، یه‌كه‌میان ئیراده‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، دووه‌میان دورخستنه‌وه‌ی مه‌له‌فی ئابوورییه له پرسه سیاسییه‌كان، كه ئه‌وه هۆكاری ئاڵۆزتر بوونی كێشه‌كانن".
جه‌مال كۆچه‌ر ڕاشیگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر دوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ئه‌وه‌یه، قوتی خه‌ڵك له ململانێ سیاسییه‌كان دوربخه‌نه‌وه و هه‌وڵی گه‌یشتن به كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كان بده‌ن".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت "له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا، نیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدامان له‌شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌دیكرد".
ڕ . ج