شارپرێس:
دوو تووشبووی كۆرۆنا له ههریهكه له پارێزگاكانی ههولێر و سلێمانی گیانیان لهدهستدا.
دلۆڤان حەمدى بەرێوبەرى تەندروستى هەولێر رایگەیاند، ئەو نەخۆشانەى دەست نیشان کران ٦ هەڵگرى نەخۆشییەکە بوون بە شیوەیەکى توند گرتبوویان کە پویستیان بە ئۆکسیجین هەبوو سێ کەسییان بارى تەندروستیان زۆر نا جێگر بوو.
ئاماژەى بەوەشکرد، بەیانى ئەمرۆ یەکێک لەو سێ کەسە گیانى لەدەستداو کەمێک پێش ئێستاش یەکێکی تریان گیانى لەدەستداوە.
هاوكات كهسێكی دیكه له پارێزگای سلێمانی گیانی لهدهستدا، کە ئافرەتێکی تەمەن 73 ساڵانە، بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 10 کەس.