پێنج حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لەهەولێر تۆماركرا

کوردستان

02/06/2020‌ 246 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند،"پێنج كەسی دیكەی توشبو بە كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركرا"

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەکردوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، پێنج توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکرا.
 
باسیلەوەشكردووە،"  دوو پیاوەكە تەمەنیان 50 و 21 ساڵ و کچێکی تەمەن 18 ساڵ و دو منداڵ تەمەنیان 13 و 9 ساڵ، ھەمویان بەرکەوتەی توشبویەکی پێشون، دانیشتوی گەڕەکی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن"