شارپرێس:
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگهیاند، دوو نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووهتەوە.
له راگهیهندراوێكدا د. دلۆڤان محمدفاتح جلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر باسی لهوهكردووه: "هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە 2 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربووهتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە".
دهشڵێت: کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە 230 کەس، سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر وتیشی: زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.