گوێ بەکاردانەوەکان نادات
مەسرور بارزانی و وەزیرى دارایی سورن لەسەر کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران

کوردستان

04/06/2020‌ 5540 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دارایی هەرێم سورن کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران و سەرۆکى حکومەتیش رایدەگەیەنێت کە گوێ بە کاردانەوەکان نادات.

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بڕیارى کۆتایی لەسەر کەمکردنەوەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم داوەو لەسەر ئەو پرسەش ناکۆکى لەناوخۆی ئەنجومەنى وەزیران ناکۆکى هەیەو بەشێک لە وەزیرەکان پشتیوانى دەکەن و بەشێکیشیان دژایەتى.

 بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەکى تایبەتەوە دەست شارپرێس دەستیکەوتووە تائێستا واژوو لە سەر ئەو بریارە نەدراوە بەهۆى ناکۆکییەکانەوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بەبێ رەزامەندى وەزیرە ناڕازییەکان ئەو بریارە بدرێت و بکەوێتە بوارى جێبەجێ کردنەوە.

لەوبارەوە سەرچاوەکەى شارپرێس ئاشکرای کرد، کە هەریەکە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم پێش کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیران رێککەوتبوون لەسەر کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران و تەنانەت بە بریاری دەستکاریکردنەوە چونەتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.

هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەکرد، لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران بیرۆکەکە لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و زۆرینەی وەزیرەکانی یەکێتی و گۆڕان رەتکراوەتەوە، بەڵام تەنیا ئاوات شێخ جەناب پاڵپشتی کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی کردووە بە پاساوی ئەوەی بەم دۆخەی ئێستا ناتوانن موچەی تەواوەتی فەرمانبەران بدەن.

 هاوکات سەرچاوەکە ئەوەشى خستەڕوو کە مەسرور بارزانی لەو کۆبوونەوەیەدا پێداگیرى کردوە لەسەر جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژەیەو بۆ ئەو مەبەستەش بە توڕەبوونەوە وتویەتی دەستکاریی موچەی فەرمانبەران دەکات و گوێ بە کاردانەوەکانیش نادات.
س.هـ