بارزانى: شانازیيە بۆ هەموو ئەو لایەنانەی بەشدار بوون لە دەركردنى بڕیارى ریفراندۆم

کوردستان

07/06/2020‌ 1068 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، شانازییە بۆ هەموو ئەو لایەنانەی كە بەشدار بوون لە دەركردنی بڕیاری ریفراندۆم و لێشی پەشێمان نەبوونەوە .

لەپەیامێكدا مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەكردوە ئەمڕۆ یادی رۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان. لە 7ـی حوزەیرانی 2017ـدا لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە كۆدەنگی بڕیاریان لەسەر ریفراندۆم دا بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بتوانێ لە رێگەیەكی ئاشتییانە دەنگ و ویستی خۆی بە جیهانیان بگەیێنێت.

باسیلەوەشكردووە، ئەم بڕیارە دەستكەوتێكی گرانبەها بوو بۆ هەموو هاووڵاتیانی كوردستان و شانازییش بۆ هەموو ئەو لایەنانەی كە بەشدار بوون لە دەركردنی ئەو بڕیارە و لێشی پەشێمان نەبوونەوە.

دەقی پەیامەكە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ئەمڕۆ یادی رۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان. لە 7ـی حوزەیرانی 2017ـدا لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە كۆدەنگی بڕیاریان لەسەر ریفراندۆم دا بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بتوانێ لە رێگەیەكی ئاشتییانە دەنگ و ویستی خۆی بە جیهانیان بگەیێنێت. ئەم بڕیارە دەستكەوتێكی گرانبەها بوو بۆ هەموو هاووڵاتیانی كوردستان و شانازییش بۆ هەموو ئەو لایەنانەی كە بەشدار بوون لە دەركردنی ئەو بڕیارە و لێشی پەشێمان نەبوونەوە.

لەم یادەدا پێزانینم بۆ رۆڵ و ماندووبوونی سەرجەم تێكۆشەر و ئازادیخواز و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان هەیە و، هەزاران سڵاو لە رۆحی پاكی شەهیدانی كوردستان و هەموو شەهیدانی رێگەی یٔازادی.

مسعود بارزانی

7ـی 6ـی 2020