هێرش سەلیم: ئەگەر هاووڵاتی خۆی بپارێزێت هەفتەی داهاتوو ڕێژەی تووشبوونی كۆرۆنا لەسلێمانی دادەبەزێت

کوردستان

10/06/2020‌ 1120 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی سەبارەت بە دۆخی كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ڤایرۆس لەشارەكە دەڵێت: دۆخەكە نەلەكۆنتڕۆڵ دەرچووەو نەلەكۆنتڕۆڵیشدایە، ئێمە ئێستا لەلێوارێكداین ئەگەر هاووڵاتیان ڕێنماییەكان جێبەجێبكەن و خۆپارێزی بكەن ئەوا ناگەینە خوارەوە بۆ مەترسی گەورە.

دكتۆر هێرش دەشڵێت: ئەوەی تێبینیشمان كردووە لەم دوو- سێ ڕۆژەی دواییدا بەرەو پێشچوونێكی باش هەیە لەلایەن هاووڵاتیانەوە لەسەر مەسەلەی خۆپارێزی، كە دەتوانم بڵێم ئەگەر بەو شێوە باشە بەردەوام بن و زیادبێت جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان بەو شێوەیە، بەدڵنیاییەوە لەهەفتەی داهاتوودا ئامارەكان جیاواز دەبێت و بەرەو كەمبوونەوە دەڕوات وەك لەو ڕێژە تووشبوونەی ئێستا هەیە، بەئاراستەی كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخەكە ژمارەی تووشبووان لەوەی، كە ئێستا هەیە، بۆیە ئەوە هەواڵە دڵخۆشكەرەكەیە، بەڵام بەمەرجێك پابەندبوونی هاووڵاتیان لەجێی خۆیدا بێت و بەردەوام بێت. 

قسەكانی جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەمیانی گفتوگۆیەكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكاو ئەوەش دەڵێت: داوامان لەداواكاری گشتی كردووە ڕێوشوێن دژی ئەو دەزگایانەی ڕاگەیاندن بگرێتەبەر، كە ترس و تۆقاندن بڵاودەكەنەوە لەئێستادا داواكاری گشتی كار لەسەر ئەو بابەتە دەكات.


بەپەلە