ھەپەگە کوژرانی ٢٠سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی دوو گەریلا ڕادەگەیەنێت

کوردستان

19/06/2020‌ 1346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژى هێزەکانى هەپەگە رایگەیاند، گەریلاکانیان لەدژى سوپاى تورکیا چەند چالاکییەکانیان ئەنجامداوەو بەهۆیەوە دەیان سەربازى تورکیا کوژراون.

لەلێدوانێکی تایبەت بۆ شارپرێس دیار دەنیز ووتەبێژی فەرمی هەپەگە باڵی سەربازی پەکەکە رایگەیاند، ڕۆژی ١٨ی حوزەیران ھێزەکانی گەریلا چالاکی کاریگەریان دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە دەنیز دەڵێت ھێزەکانی گەریلا ھەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیایان خستۆتە خوارەوە و چەندین ئۆتۆمبیلی سەربازییان تێکشاندووە لەناوچەی حەفتانین 

وتەبێژەکەی هەپەگە ئاماژەى بەوەشکردوە، بەھۆی چالاکی ھێزەکانمان سوپای تورکیا لەچەند قۆڵێک پاشەکشەی کردووە ئەمڕۆش ھێزەکانمان ھەلیکۆپتەرێکی تریان خستووە.

لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا دەنیز ئەوەى خستەڕوو، لەچالاکی ئەمڕۆدا ھێزەکانیان گورزی کوشندەیان لەسوپای تورکیا داوە زیاتر لەبیست سەربازی سوپای تورکیا کوژراوە دەشڵێت، لەئاکامی شەڕ و پێکدادانی دوێنێ و ئەمڕۆ دوو گەریلایان گیانیان لەدەستداوە.

ماوەى چەند رۆژێکە سوپای توركیا لە ئاسمان و زەمینەوە ئۆپراسیۆنێكی لەدژى هێزەکانى پەکەکە لەناوچە سنورییەکانى هەرێم دەستپێکردوەو تائێستاش بەردەوامە.


بەپەلە