شارپرێس:
سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه و كێشه‌كانى نێوان حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمى كوردستان تاوتوێ كران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی و محه‌مه‌د حه‌لبوسی لە دیدارێكدا كه جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، كێشه‌كانى نێوان حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمى كوردستان تاوتوێ كرد و تیشك خرایه سه‌ر قه‌یرانى دارایى و لێكه‌وته‌كانى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و چۆنییه‌تى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى.
باس له‌وه‌شكراوه: هەر لە دیدارەكه‌داجه‌خت لەسەر گرنگیی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیى هەمووان بۆ تێپەڕاندنی سه‌ختییه هه‌نووكه‌ییه‌كان و كاركردن بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و چارەسەركردنی كێشه‌كان به‌پێى ده‌ستوور كرایه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى هاوكات له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه، هه‌ردوولا تیشكیان خسته سه‌ر دۆخى سیاسى و ئابووریى عێراق و لێكه‌وته‌كانى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ به سه‌رۆكایه‌تیى مسته‌فا كازمى و كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵ و دیاڵۆگ و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ته‌ورێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
بارزانى، جه‌ختى له ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا كرده‌وه و ئاماژه‌ى به گرنگیى ڕۆڵى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد.