شارپرێس:
پارێزگاری هەولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دۆخی هه‌ولێر له‌ڕووی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوه مه‌ترسیداره.
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، "کۆرۆنا لەهەموو گەڕەکەکانی هەولێر و لە زۆربەی شارۆچکەکان و شوێنە دوورەدەستەکانی پاریزگاکە بڵاوبووەتە و دۆخه‌كه مه‌ترسیداره".
پارێزگاری هه‌ولێر وتیشی، "هاووڵاتیان وەک پێویست خۆیان ناپارێزن، لە کافتریاکان خەڵکێکی زۆر کۆدەبێتەوە و بەداخەوە کۆرۆنا گەیشتووەتە هەموو گەڕەکەکانی ناوشاری هەولێر و لە زۆربەی شارۆچکەکانیش بڵاوبووەتەوە".
فرسه‌ت سۆفی له‌باره‌ی ڕاگرتنی ده‌وام له پارێزگای هه‌ولێر وتی "راگرتنی دەوام لە هەولێر لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانە، به‌ڵام هەر فەرمانبەرێک بەبێ دەمامک دەوام بکات سزادەدرێت".
ڕ . ج