شارپرێس:
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی هۆشداریده‌داته به‌شێك له‌و میدیایانه‌ی په‌یوه‌ست به ڤایرۆسی كۆرۆنا ترس له‌نێو هاووڵاتیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی تایبه‌ت به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، هه‌ندێك میدیا و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبه‌ت هه‌موویان نا، له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ترس له‌نێو هاووڵاتیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، هۆشداریشدا له‌وه‌ی گه‌ر به‌وشێوه‌یه به‌شێك له‌و كه‌ناڵانه به‌رده‌وامبن له بڵاوكردنه‌وه ترس بایكۆت ده‌كرێن.
له‌باره‌ی ده‌نگۆی نه‌مانی شوێن له گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی به‌هۆی ژماره‌ی زۆری مردووان به كۆرۆنا عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د وتی "ئه‌و گۆڕستانه نوێیه 180 دۆنمه به‌شی 30 ساڵی دیكه ده‌كات ئه‌گه‌ر مردووی تیادا بنێژرێت، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌نه‌مانی شوێن ده‌كه‌ن به‌هۆی زۆری حاڵه‌ته‌كانی مردن به كۆرۆنا دوورن له‌ڕاستیه‌وه".
وتیشی، سه‌ره‌تا به‌شێك بۆ مردووان به كۆرۆنا له‌و گۆڕستان ته‌رخانكرابوو، ئێستا به‌شه‌كه كه خه‌ریكه پڕده‌بێته‌وه به‌شی دیكه هه‌یه بۆ به‌خاكسپاردنی هه‌ر حاڵه‌تێكی نوێی مردن.
ڕ . ج